محەممەد ئوزون
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
محەممەد ئوزون | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ سێوەرەگ، ڕحا، باکووری کوردستان |
مردن | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئامەد، باکووری کوردستان |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی ماردینکاپی، ئامەد |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
محەممەد ئوزون (١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ لە سێوەرەگ، ڕحا - ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە ئامەد) نووسەر و ڕۆماننووسی کورد بوو.
ژیان
[دەستکاری]محەممەد ئوزون ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ لە سێوەرەگ لە پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان لە دایک بوو. ئوزون دامەزرێنەری ڕێکخراوی پێنووسی کورد لە سوید، خاوەنی حەوت ڕۆمانە بە زمانی کوردی کە یەکەم ڕۆمانی بە ناوی تۆ لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاوکردەوە. ھەروەھا ئەو گەلێک لێکۆڵینەوە و ھەڵبەستی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە، کە یەکێک لە ھەڵبەستە درێژەکانی بە ناوی "دەستانا عەگیدەکی" لەلایەن ھونەرمەند جوان حاجۆ کراوەتە گۆرانی. ئەو جگە لە زمانی کوردی، گەلێک بەرھەمی بە زمانەکانی ئینگلیزی، سویدی و تورکیش نووسیوە.
ھەندێک لە توێژەران، ئەو وەک سەرکێشی ڕۆمانی کوردی مۆدێرن دەپەژرێنن و بەرھەمی ئەو لە ڕیزی ئەو بەرھەمانەن کە زۆر دەخوێندرێنەوە و خوێنەرانێکی زۆر حەزی پێ دەکەن، بە تایبەتی ڕۆمانەکانی "سیا ئەڤینێ" و " ڕۆنی مینا ئەڤینێ، تاری مینا مرنێ" گەلێک بەرچاوترن و ئەم دوو ڕۆمانەی بۆ گەلێک زمانی بیانی وەرگێڕدراونەتەوە. ئوزون بە ھۆی خەبات و نووسین بە زمانی کوردی، چەند جاران لە لایەن دەستەڵاتی تورکان خرایە بەندیخانەوە و ھەر بە ھۆی ئەم کێشەوە، ھاوینی ساڵی ١٩٧٧ێ باکووری کوردستانی بەجێ¬ھێشت و بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ لە وڵاتی سوید مایەوە. لە سوید ئەندامی کارای "پێنی سوید" بوو و ساڵی ٢٠٠١، خەڵاتی Torgny Segerstedtی سویدی وەرگرت. ساڵی ٢٠٠٥ گەڕایەوە باکوور و ھەر لە کۆتایی ئەم ساڵەدا کۆڕێکی ڕێزلێنان لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێری پایتەخت بۆ ئوزون بەڕێوە چوو.
٢٩ی گوڵانی ٢٠٠٦ دەرکەوت کە ئوزون تووشی نەخۆشی شێرپەنجەیە و سەرەتا لە نەخۆشخانەی زانکۆی کارۆلینسکی ستۆکھۆڵم خەوێندرا و پاشان و بۆ چارەسەری چوو بۆ ئامریکا.
ئوزون ١١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٠٠٧ لە نەخۆشخانەی ئامەد کۆچی دوایی کرد.
بەرھەمەکانی محەممەد ئوزون
[دەستکاری]کوردی:
- تو، (ڕۆمان، ١٩٨٤).
- ڕۆژەک ژ ڕۆژێن ئەڤدالێ زەینکێ(ڕۆمان، ١٩٨٧).
- مرنا کالەکی ڕند (ڕۆمان، ١٩٨٩).
- سیا ئەڤینێ(ڕۆمان، ١٩٨٩).
- دەستپێکا ئەدەبیاتا کوردی، کتێبی لێکۆڵینەوە، ئانکارا١٩٩٢.
- ھێز وو بەدەویا پێنووسێ، پەخشان، ١٩٩٣.
- ئانتۆلۆژیا ئەدەبیاتا کوردی، ٢بەرگ، ١٩٩٥.
- بیرا قەدەرێ، ستۆکھۆڵم (ڕۆمان، ١٩٩٨).
- ڕۆنی مینا ئەڤینێ تاری مینا مرنێ (ڕۆمان، ١٩٩٨).
- ھاوارێ دیجلەیێ ١(ڕۆمان، ٢٠٠١).
- ھاوارێ دیجلەیێ ٢(ڕۆمان، ٢٠٠٣).
ئینگلیسی:
- Mehmed Uzun, "Words Washed by the Waters of the Euphrates", International Journal of Kurdish Studies, Vol.14, No. 1&2,pp. 36–40, 2000.
- Mehmed Uzun, The Kurdish Renaissance in Exile, The Journal of the International Parliament of Writers, Vol. 1, Jan. 2001, pp. 67–78.
- Mehmed Uzun, The Nature of Fiction, Index on Censorship Journal, vol.4, 2001.
- Mehmed Uzun, Diyarbakir: the slap in the face, International Journal of Kurdish Studies, Jan. 2003.
بە ئەڵمانی:
- Im Schatten der verlorenen Liebe, Roman
- Einführung in die kurdische Literatur, St. Gallen 1994
بە سویدی:
- I skuggan av en förlorad kärlek (werg. Ingmar Björkstén), Ordfront förlag, Stokholm (antolojî, ٢٠٠١)
بە تورکی:
- Dengbêjlerim (Dengbêjên Mi), Pexşan, Tirkî, ١٩٩٨
- Zincirlenmiş zamanlar zincirlenmiş sözcükler (Demên zincirkirî peyvên zincirkirî), (pexşan, bi tirkî, ٢٠٠٢)
- Dengbêjlerim (Dengbêjên min), Pexşan, Tirkî, ١٩٩٨
- Ruhun gökkuşağı (qozaqara tînê) (bi tirkî).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ڕۆمانەکان
- دەروازەی وێژەی کوردی
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی وێژە
- دەروازەی تورکیا
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |